مەرج و یاساکانی گەراندنەوە و گۆرینەوە (پێويستە كرێارە بەڕێزەكانمان بەرهەمەكانيان بەباشىى بپشكنن پێش ئەوەى پێشنگاكانمان جێ بهێلن)

1.       لە بەر هۆکاری هەستاری کالای ئەلیکترۆنی کاڵای فرۆشراو وەرناگیرێتەوە واتە پارە نادرێتەوە.

2.       دەکرێت بەرهەمێك ( جگە لە مۆبایل و لاپتۆپ و تابلێت هەروەها هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان) ئالوگۆر بکرێت بە مەرجێك:

·        24 کاتژمێر بەسەر کڕینیدا تێنەپەڕیبێت و كڕیار پسولەی کرینی پێ بێت.

·        بەرهەمکە بەکار نەهاتبێت و کارتۆنی پێجانەوەی نەکرابێتەوە، نەدڕابێت و پیس نەبووبێت، و بەرهەمەکە لە دۆخی پێش کریندا مابێتەوە خراپ نەبووبێت.

·     لە کاتی گۆرینی بەرهەم دەبێت بەرهەمە تازەکە بە هەمان نرخ یان زیاتر لە بەرهەمە گۆڕاوەکە بێت.

3.       لە کاتی بوونی کێشەی کارکردن بەرهەمەکە (خلل مصنعي) بە پێی یاساکانی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر مامەڵە دەکرێت و دەبێت كڕيار سەردانى بەشی چاککردنەوەی کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەوە بكات و جیبال زۆن بەرپرسیار نیە چاككردنەوە يان گۆرينى ئامێرەكان.

4.       کێشەی کارکردن بەرهەمەکە (خلل مصنعي) ئەو كێشانە دەگرێتەوە كە لە كاتى بەرهەهێنان دروست بوون و ئەو كێشانە ناگرێتەوە كە لاى كرێار دروستبوون بۆ نمونە (بەربوونەوە, شكان, تەڕبوون, شوخت يان شورتى كارەبايى و هتد). 

5.       زەمان يان گەرينتى بەرهەمەكان و مەرج وياساكانيان لە لايەن كۆمپانياى بەرهەمهێنەرەوە ديارى دەكرين و لە كاتى بوونى كێشە كريار پێويستە سەردانى نزيكترين سەنتەرى چاككردنەوەى كۆمپانيايى بەرهەمهێنەرەوە بكات.

 

6.       لە کاتی نەویستنی کاڵای حجزکراو بە هیچ شێوەیەك پارەی پێشەکی نادرێتەوە.